ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕێک پارە لە پشکی هەرێم دەبڕێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی رایدەگەیەنێت، لیژنەکەیان نوێنەرانی هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراق بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات بۆ پاکتاوکردنی ئەو پارانەی رەوانەی هەرێمی کوردستان کراون.

سەعد توبی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی سەباح ئاماژەی بەوەکرد، “لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، میوانداری نوێنەرانی هەردوو وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق دەكات بۆ بارەگای لیژنەكە لە ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئەو پارانەی لە مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵەوە رەوانەی هەرێمی كراوە”.

دەشڵێت، “پاكتاوکردنەکە بە هەژمارکردنی ئەو بڕە پارەیە دەكرێت كە رەوانەی هەرێم کراوە لەماوەی شەش بۆ هەشت مانگی رابردوودا و لە پشكی هەرێم دەبڕدرێت و هیچ لایەنێك مافی ناخورێت”.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی دواتر

پێش 24 کاتژمێر نیشانەکانی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share