تەندروستیی عێراق زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی کۆرۆنا ئاشکرادەکات

بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت، حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق لە ئاستێکی ئاساییدایە و مەترسیدارنییە.

ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوبەری تەندروستیی گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، “حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لەناو هاوڵاتییانی عێراقدا لە ئاستێکی ئاساییدایە، ئامارەکان هاوشێوەی ساڵانی رابردووە، ئەو کەسانەشی تووشدەبن نیشانەی سووکیان هەیە تەنها بە پشکنین لە ئەنفلۆنزای وەرزی جیادەکرێنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو کەسانەی گوماندەکەن تووشی کۆرۆنا بوون، تەنها پێویست بە بەکارهێنانی ئازارشکێنەکان دەکات”.

سەبارەت بە ئامارەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون ئاشکرایکرد، “رۆژانە دوو بۆ سێ حاڵەتی نوێ تۆماردەکرێت، هەفتەی رابردوو بە گشتیی 12 حاڵەت تۆمارکراوە، بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکەش ئەرکی یەکەمی وەزارەتی کشتوكاڵە پێویستە کاربکات بۆ لەناوبردنی ئەو مشەخۆرەی دەبێتە هۆی ئەم نەخۆشییە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی سەرەکیی یەکێتی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share