سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، “بە عەلی زەیدی دڵخۆشم”.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی عێراق زۆر باشن و بە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو، دڵخۆشم.
ئەم پشتیوانییەی واشنتن لە کاتێکدایە کە عێراق لە قۆناغێکی سیاسیی هەستیاردایە و چاوەڕوان دەکرێت ڕاسپاردنی زەیدی کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و سەقامگیریی ناوچەکە هەبێت.