بەپێی ئامارێک لە ساڵی 2024 دا ژمارەی جیابوونەوەی هاوسەران رووی لەبەرزبوونەوە کردووە بە شێوەیەک 72 هەزار حاڵەت تۆمارکراوە.
بەپێی ئامارێک کە لە میدیاکانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، لە ساڵی 2024 دا 72 هەزار خێزان لە عێراق هەڵوەشاونەتەوە کە دەکاتە هەشت حاڵەتی جیابوونەوە لە هەر کاتژمێرێکدا.
هەر بەپێی ئامارەکە، خراپبوونی دۆخی ئابووری، کاریگەربوون بە جیهانی سۆشیال میدیا، دەستوەرانی خێزان و ناپاکی هاوسەرگیری بەشێکی سەرەکین لە هۆکارەکانی جیابوونەوە لە عێراقدا.