عەلی رەشید: لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیدا باس لە گەڕاندنەوەی مووچەی ئەندامانی ئەنجومەن نەكراوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی تایبەتە بە درێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە كە بە نادەستووری وێنەی كردووە و دەشڵێت، “لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیدا باس لە گەڕاندنەوەی مووچەی ئەندامانی ئەنجومەنەكە نەكراوە”.

د. عەلی رەشید سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی سیاسییە و ئەو بڕیارە دەڵێن نادەستوورییە لەسەر یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2019 پەرلەمانی كوردستان كە لە 23ی 6ی 2018 دەچووینە بۆشایی یاساییەوە، بەڵام لە مانگی 10ی 2019 بڕیار درێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە دراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیدا باس لە گەڕاندنەوەی مووچەی ئەندامانی ئەنجومەنەكە نەكراوە كە لە راگەیاندنەكانەوە بڵاوكراوەتەوە گوایە مووچەی پێنج ساڵ بگەڕێننەوە، چونكە ئەو ئەندامانەی ئەنجومەن بەردەوام لە ئەركدابوون و بەدواداچوونیان كردووە و بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق نادەستووریبوونی یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2019 ی پەرلەمانی كوردستانە.

بابەتی پێشتر

بەرهەم مستەفا: راگەیاندنی لیستی مووچەی مانگی 7 هەمووانی تووشی شۆك كرد

بابەتی دواتر

وتەبێژی بازاری دراوی سلێمانی: بڕیارەكەی بانكی ناوەندیی عێراق بەهای دۆلار زیاتر دادەبەزێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی یەكەمە

پۆلیسی سلێمانی، وەك باشترین دامەزراوەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ‏دەستنیشانكرا و خەڵاتكرا.‏ لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆن لە…
Total
0
Share