پۆلیسی سلێمانی یەكەمە

پۆلیسی سلێمانی، وەك باشترین دامەزراوەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ‏دەستنیشانكرا و خەڵاتكرا.‏

لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆن لە هەولێر، پۆلیسی سلێمانی وەكو یەكەم ‏دامەزراوەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دیاریكراوە لە چالاکی و دەستگیرکردنی ‏تۆمەتباران، بۆیە ئەمڕۆ وەزارەتەكە پۆلیسی سلێمانیی خەڵاتكرد.‏

بەپێی ئامارەكان، لەماوەی سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا پۆلیسی سلێمانی 204 تۆمەتباریان ‏دەستگیركردووە لە سنووری پارێزگاكەدا، لەكاتێكدا بەڕێوەبەرایەتییەكانی پۆلیس لە ‏هەولێر 28 تۆمەتبار، لە دهۆكیش 38 تۆمەتباریان دەستگیركردووە.‏

لیوا چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ، سوپاسی خۆی ئاراستەی سەرجەم بەش و ‏بەڕێوەبەرایەتییەکانی قەزا و ناحیەکانی سەر بە پۆلیسی سلێمانی كرد لەبەرامبەر ‏بەجێگەیاندنی ئەركەكانیان.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی: قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی بەرهەمی خۆماڵی

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، رایگەیاند، “قەدەغەکردنی هاوردەکردنی تەماتە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی بەرهەمی خۆماڵی”. سەروەر عەلی، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی…
Total
0
Share