كەمێك پێش ئێستا دوو كارمەندی هاتوچۆ دەبێت بە شەڕیان و یەكێكیان ئەوەی دیكە دەكوژێت.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، كارمەندێكی دەستبەسەرداگرتنی هاتوچۆی هەولێر كە لە كاتی ئەركدابووە و بووەتە دەمەقاڵێی لەگەڵ هاوپیشەكەیدا و چەند گوللەیەكی ناوە بە جەستەیەوە و كوشتوویەتی.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تەرمەكەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی هەولێر و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووەتەوە و تائێستا هۆكاری رووداوەكە ئاشكرانەكراوە.