لە یەك كاتدا وەرزی یەكەم و دووەمی خوێندن لە هەرێم دەستپێدەكات

لە هەولێر و دهۆك لەمڕۆوە وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەكات، لە بەشێك لە خوێندنگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەش دەست بە خوێندنی وەرزی یەكەم كراوە.

بەپێی رۆژژمێری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەمڕۆ وەرزی دووەمی خوێندن لە خوێندنگاكانی سنووری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك دەستیپێكرد، ئەمەش دوای كۆتایی هاتنی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم و بەسەربردنی چەند رۆژێك پشوو.

لەلایەكی دیكەوە لە بەشێك لە خوێندنگاكانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە چەند رۆژێكە دەست بە خوێندن كراوەتەوە و بەپێی وتەی بەرپرسانی پەروەردە لە سنوورەكە، تا دێت ژمارەی ئەو خوێندنگایانەی خوێندن دەستپێدەكەن روو لە زیادبوونە.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە نووسراوێك داوایكرد لە رۆژی سێشەممە 9ی كانونی دووەمەوە دەست بە خوێندن بكرێتەوە، ئەوەش پاش وەرگرتنی یاداشتی ئەنجومەنی سەرتاسەریی فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی و وەڵامدانەوەی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە، وەك ئەوەی لە نووسراوەكەدا هاتووە.

هەروەك هەریەك لە پەروەردەکانی گەرمیان و راپەڕین و هەڵەبجە داوای دەستپێکردنەوەی دەوامیان كرد، بەڵام تائێستا بەشێك لە مامۆستایان سوورن لەسەر بایكۆت و چاوەڕوانی وەڵامدانەوەی داواكارییەكانیان دەكەن.

لە كانونی یەكەمی رابردوو ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، ئەوەی پێویست بێت لەسەر ئێمە لەڕووی تەکنیکییەوە ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن لە سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێداگری لەسەر مافە یاسایی و دارایی و کارگێڕییەکانی تەواوی فەرمانبەرانی کوردستان و مامۆستایان دەکەینەوە، لەگەڵ حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش بە بەردەوام لەسەر هێڵین و لە گفتوگۆداین.

بابەتی پێشتر

بارانبارین و دابەزینی پلەی گەرمی لە سبەینێوە دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی کارگوزارەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی بەرگریی شارستانیی چاوەڕێی پزیشکی داد دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بریندارانی رووداوەكەی بنكەی تاسڵوجەی بەسەرکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەبارودۆخی تەندروستی بریندارانی رووداوەكەی بنكەی تاسڵوجە دەپرسێت”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

ژمارەیەك رۆژنامەنووس: لەرۆژی رۆژنامەگەریی كوردیدا خودی سەندیكای رۆژنامەنووسان پێشێلكاری بەرامبەر بە میدیاکاران كرد

ژمارەیەک رۆژنامەنووس رایدەگەیەنن، ” لەرۆژی رۆژنامەگەریی كوردیدا خودی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان پێشێلكاری بەرامبەر بە دەزگاكانی راگەیاندن كرد “.…
Total
0
Share