بەم رێگایە خۆت لە بۆنی سیر رزگاربکە

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی ماست کلیلی لەناوبردنی زۆرینەی بۆنی ناخۆشی سیرە.

توێژەرانی ئەمریکی دەڵێن، “ماستی دروستکراو لە شیری پڕچەوری دەبێتە رێگری %99 ی ئەو ماددانەی بەرپرسن لە بۆنی ناخۆشی سیر کە لەناو دەمەوە دەردەچن”.

ئاماژەبەوەشدەکەن، “ماستی یۆنانی ئاستێکی بەرزی پرۆتینی تێدایە، بەراورد بە جۆرەکانی دیکەی ماست بۆیە ئاستی کاریگەرییەکەشی زیاترە بۆ لەناوبردنی بۆنی سیر”.

بە وتەی شارەزایان، خواردنی سێو، نەعنا و کاهوو بەشێکی دیکەن لە هۆکارەکانی دیکەی لەناوبردنی بۆنی ناخۆشی سیر.

ماستی پڕچەوری بە رێژەی %99 بۆنی ناخۆشی سیری کاڵ و %94 سیری برژاو لەناودەبات.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی هاووڵاتیان لە داخستنی رێگایەک ئاگادار دەکاتەوە

بابەتی دواتر

لێدوانی ئەنچیلۆتی پێش دێربی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share