لە ژاپۆن یەك دەنك گێلاس بە 300 دۆلارە

نرخی میوەی گێلاس لە ژاپۆن بەرزترین ئاستی تۆماركرد، نرخی یەك دەنكی گەیشتووەتە 300 دۆلار.

كەناڵی “NHK”ی ژاپۆنی بڵاویكردەوە، نرخی گێلاسی “Aomori Heartbeat” لە بازاڕەكانی وڵاتەكەدا بەرزبووەتەوە، جوتیاران و باخەوانان چالاكانە ڕیكلامی كاریگەر بۆ ئەو جۆرەی گێلاس دەكەن و ئەمساڵ نرخەكەی گەیشتووەتە ترۆپك.

بەپێی كەناڵەكە، ئێستا قاپێك گێلاس كە 15 دەنك لەو میوەیەی تیادایە نرخەكەی گەیشتووەتە 600 هەزار یەنی ژاپۆنی كە دەكاتە چوار هەزار و 440 دۆلاری ئەمریكی، واتە نرخی یەك دەنك گێلاس 40 هەزار یەنە و دەكاتە 296 دۆلار، بەمەش نرخی گێلاس بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 25% بەرزبووەتەوە.

وەك میدیای ژاپۆنی بڵاویكردووەتەوە، گێلاسی “Aomori Heartbeat” تیرەی دەنكێكی دوو بۆ 2.5 سانتیمەترە و ڕەنگی سووری ئاڵە و تامێكی جیاوازی هەیە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی داوای بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەكات

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی: كار بۆ بنەبڕكردنی چەكی بێمۆڵەت بكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیارترین سوودەکانی هەنار

میوەی هەنار یەکێکە لە بەسوودترین میوەکان کە ناتوانرێت پشتگوێبخرێت بۆ تەندروستیی جەستە، بەهۆی دەوڵەمەندیی میوەکە بە ڤیتامینەکان و…
Total
0
Share