چەند تێکەڵەیەکی سروشتیی کۆری بۆ ڕوونکردنەوەی پێستی ڕووخسار

ناتوانین باسی ڕوونی و درەوشاوەیی پێستی ڕووخسار بکەین بەبێ ئەوەی ئاماژە بەو تێکەڵانە بدەین کە ژنانی کۆری پشتیان پێدەبەستن، ئێستا باس لە ژمارەیەک لەو تێکەڵە سروشتییە کۆرییانە دەکەین کە دەکرێت هاوکارمان بن بۆ ڕوونتر بوونی پێستمان.

یەکەم: ئاوی برنج

پێکهاتەکانی لە ئاوی برنج  یەک کوپ، سرکەی سێو یەک کوپ و یەک کەوچکی چێشت هەنگوین.

برنجەکە ڕۆێک پێشووتر بکەرە ئاوەوە و دواتر بەباشی بیپاڵێوە، ئاوەکەی لەگەڵ سرکەی سێوەکە و هەنگوینەکە تێکەڵ بکە.

تێکەڵەکە بکەرە ناو پەمپێکەوە و بەباشی بیپڕژێنە لە دەموچاوت، لە هەفتەیەکدا سێ جار ئەو تێکەڵەیە بەکاربهێنە.

دووەم: ئاردی برنج و ئەلۆیڤێرا

پێکهاتەکانی ئەم تێکەڵەیە بریتییە لە، دوو کەوچکی گەورە ئاردی برنج و بڕێکی گونجاو لە ئەلۆیڤێرا.

ئاردی برنج و جێڵی ئەلۆیڤێرا تێکەڵ بکە تا وەک کرێمی لێدێت، ئەو تێکەڵەیە وەک ماسکێک بدە لە دەموچاوت بۆ ماوەی 15 خولەک.

دواتر بە ئاوی سارد ڕووخسرات پاکبکەرەوە و شێدارکەرەوەی تایبەتی خۆت بەکاربهێنە.

لە هەفتەیەکدا یەک جار ئەو تێکەڵەیە بەکاربهێنە.

سێیەم: سرکەی سێو و هەنگوین

یەک کوپی سرکەی سێو لەگەڵ سێ کەوچکی چێشت هەنگوین تێکەڵ بکە.

تێکەڵەکە بدە لە دەموچاوت و بۆ ماوەی 15 بۆ 20 خولەک بە دەموچاوتەوە بەجێیبهێڵە، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ و شێدارکەرەوە بەکاربهێنە.

لە هەفتەیەکدا یەک جار ئەم تێکەڵەیە بەکاربهێنە.

بابەتی پێشتر

نوێترین چاوپێكەوتنی دێمبلی

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هانز فلێك ڕاهێنەری ئەڵمانیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share