هاتوچۆی سلێمانی هاووڵاتیان لە داخستنی رێگایەک ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە و رایدەگەیەنیت، “تونێلی پێشڕەو بۆماوەی چەند رۆژێک دادەخرێت”.

هاتوچۆی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، “بەهۆی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی شەقامی بەردەم تونێلی پێشڕەو تا رۆژی پێنجشەممە، تونێلەکە بەربەست دەکرێت”.

دەشڵێت، “داواکارین لە هاووڵاتییان رێگای سەرشاخ بەکاربهێنن تا کاتی تەواو بوونی نۆژەنکردنەوەکە”.

لەو بارەیەوە شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، “دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا، تیمەكانمان هەستان بە پاككردنەوە و بڕینی قیری شەقامی تونێلی پێشڕەو بەرەو سیتەك، ئەمڕۆ دەستكرا بە پڕۆسەی قیرتاوكردنی شەقامەکە كە ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی و گەشتیار سوودی لێدەبینن”.

بابەتی پێشتر

وەزیری بەرگریی توركیا: لەگەڵ دۆستەكانمان لە پارتی لە گفتوگۆداین

بابەتی دواتر

بەم رێگایە خۆت لە بۆنی سیر رزگاربکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share