ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: نەوەی نوێ دەیەوێت دۆخی سلێمانی خراپ بێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، نەوەی نوێ دەیەوێت دۆخی سلێمانی خراپ بێت و بۆ ئەوەی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاریبهێنێت.

کەریم شکور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستا راگەیاند، “ئەو لایەنە سیاسییانەی دژی ئەو هەوڵەی فراکسیۆنی یەکێتین بۆ زامنکردنی شایستە داراییەکانی پارێزگاکانی هەرێم، ئەگەر نیەتیان خراپ نییە بۆ پێیان ناخۆشە؟”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “نەوەی نوێ دەیەوێت دۆخی سلێمانی خراپ بێت بۆ ئەوەی لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاریبهێنن و دەنگی پێ کۆبکەنەوە”.

باسیلەوەشکرد، “ئێمە لەو بڕگەیەکی زیادمان کردووە، ئەگەرمان داناوە، وتوومانە ئەگەر دادوەر نەبوون لە دابینکردنی بودجە بۆ پارێزگاکان، جگە لەوەش ئێمە پارێزگای سلێمانیمان جیانەکردووەتەوە، وتوومانە هەر پارێزگایەک پارەی بۆ دابیننەکرا”.

ئاشکراشیکرد، “ئەم هەوڵەی ئێمە بۆ رێگریکردنە لەو تاکڕەوییەی پەیڕەو دەکرێت، بۆ ئەوەی زوڵم لە هیچ پارێزگایەک نەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مانگی رابردوو 629 مامه‌ڵه‌ی ئازادبوونی سزادراوان له‌ناو چاكسازییه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامدراون

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو 629 مامه‌ڵه‌ی ئازادبوونی سزادراوان له‌ناو چاكسازییه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامدراون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتی چاکسازیی…
Total
0
Share