هەوڵەكان بۆ سەرلەنوێ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم چڕكراونەتەوە

كۆبوونەوە تەكنییەكانی نێوان بەرپرسانی عێراق و توركیا لە چەند رۆژی رابردوودا چڕبوونەتەوە، وەك ئەوەی سایتی (Iraq Oil Report) بڵاویكردووەتەوە.

دەشڵێت، زیندووبوونەوەی دانوستانەكان لەسەر سەرلەنوێ هەناردەی نەوت نیشانەی فشارە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان.

سایتەكە لە زاری چوار بەرپرسی ئاگادار بڵاویشیكردووەتەوە، بەرپرسانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای دەوڵەتی تورکی بۆتاش لە چەند رۆژی رابردوودا زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لە تورکیا و هەولێر ئەنجامداوە بۆ تاوتوێکردنی پرسە تەکنیکی و بازرگانییەکانی پەیوەست بە هەناردە لەڕێی بۆریی نەوتی جەیهانەوە دوای شەش مانگ لە راوەستانی.

بەرپرسان دەڵێن، ئەو پرسانەی لە كۆبوونەوە سێقۆڵییەكاندا گفتوگۆیان لەسەر كراوە بریتی بوون لە، کرێی بۆری، کوالیتی و بڕی هەناردەکردنی نەوت، بڕی بەرهەمی نەوت و دووبارە هەناردەکردنەوە و پابەندبوونەکانی هەردوولا.

لەو چێوەیەدا سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان یەکێک لەو بابەتە گرنگانەیە کە ئیدارەی ئەمریکا بایەخی پێدەدات و ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە کە لە نێوان ئەنقەرە و بەغداد هاوکار بن، بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو گرفتەی کە لەنێوان هەردوولا لە ئارادایە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی توركیاوە.

میدیایەكی نزیك لە پارتی لەسەر زاری دزەیی وتیشی، “کەیسێکی دووەمی یاسایی لەلایەن عێراقەوە وروژێندراوە بەرامبەر تورکیا. تورکیا مەبەستیەتی هەم کەیسی یەکەم کۆتایی پێبهێنرێت بە نەدانی ئەو بڕە پارەیە و هەم هیچ کەیسێکی دیکەی یاسایی نەوروژێندرێت، بۆ ئەوەی هەردوولا لاپەڕەیەکی نوێ لەو بابەتە دەستپێبکەن و دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

زیندانییەک لەو رۆژەی بڕیاردرا ئازادبکرێت لە زیندان رایکرد

بابەتی دواتر

بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: غاز هەناردە دەكەین

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، “لە ماوەی سێ بۆ پێنج ساڵی داهاتوودا غازی سروشتی هەناردەی دەرەوە…
زیاتر ببینە

دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە 3ی نیسان لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە و، بەراورد بە ڕۆژی پێنجشەممە نرخی…
Total
0
Share