زیندانییەک لەو رۆژەی بڕیاردرا ئازادبکرێت لە زیندان رایکرد

لە ڕووداوێکی سەیردا پیاوێک لە هەمان ڕۆژدا لە زیندان رایکرد کە بڕیار بوو تێیدا ئازاد بکرێت، دوای ئەوەی 22 ساڵی بە ئەنجامدانی تاوانێکی گەورە لەو زیندانە بەسەربرد.

پیاوێکی ڕوسی بە ناوی کامۆڵگۆن کالۆنۆڤ دوای ئەوەی بە تۆمەتی چەندین تاوانی گەورە سزادرابوو، بڕیار بوو هەفتەی ڕابردوو لە زیندانێکی گوندی مارکۆڤای نزیک شاری ئیرکوتسک ئازاد بکرێت، بەڵام لە هەمان ڕۆژدا لە زیندان هەڵات دوای ئەوەی 22 ساڵ لەو زیندانەدا زیندانی کرابوو.

ئەو تاوانبارە بۆ یەکەمجار بە پلاندانان بۆ دروستکردنی رێکخراوێکی تاوانکاری سزا درا و لە ساڵی 1997 لە زیندان ئازاد کرا، دواتر لە ساڵی 2001 جارێکی تر سزا درا و بۆ ماوەی 22 ساڵ زیندانی کرا.

لێپرسراوانی زیندانەکە ئاماژە بەوەدەکەن، “ئەگەر دوای سێ رۆژ ئەو تاوانبارە نەگەڕێتەوە یاخود نەدۆزرێتەوە، ئەوا سزای چوار ساڵی تری زیندانیکردنی بەسەردا دەسەپێندرێت.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی چالاکییەک بۆ رۆژی جیهانیی زمانی ئاماژە بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

هەوڵەكان بۆ سەرلەنوێ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم چڕكراونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share