بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە

ماڵپەڕی ئێراک ئۆیل ریپۆرت ئاماژە بەوەدەکات، بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی ئابدا لە هەرێم زیادیکردووە و گەیشتووەتە نیوەی بەرهەمی هەناردەکراوی پێشوو.

لە راپۆرتێکدا ماڵپەڕی ئێراک ئۆیل ریپۆرتدا (Iraq Oil Report) هاتووە کە سەرەڕای بەردەوامی داخستنی بۆری نەوتی باكوور، لە مانگی ئابی رابردوودا بەرهەمهێنان لە كێڵگە نەوتیەكانی هەرێمی كوردستان زیادیكردووە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “بەرهەمهێنانی نەوت لەو كێڵگانەدا گەیشتووەتە نزیکەی نێوەی ئەو بەرهەمەی لە پێشوتردا بەرهەمی دەهێناو هەناردەی دەرەوەی دەكرد و بەرهەمەکەش لە بازاڕە ناوخۆییەكان دەفرۆشێت”.

دەشڵێت، “بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی ئابدا، لە عێراق گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 710 هەزار بەرمیلی رۆژانە، لەكاتێكدا لەمانگی تەمموزدا چوار ملیۆن و 560 هەزار بەرمیل بووە”.

بابەتی پێشتر

هەوڵەكان بۆ سەرلەنوێ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم چڕكراونەتەوە

بابەتی دواتر

وەزیری بەرگریی توركیا: لەگەڵ دۆستەكانمان لە پارتی لە گفتوگۆداین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەهاب هەڵەبجەیی: هێرش بۆ سەر سلێمانی بەهۆی هەڵوێستە نیشتمانییەکانییەوە مەدالیای شەرەفە و لە ئێخەی ئەکەین

وەهاب هەڵەبجەیی لە پەیامێکدا لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاندووە، “سلێمانی باجی نیشتمانپەروەرییەکەی دەدات و ئەوە مەدالیای…
Total
0
Share