نەتەوە یەكگرتووەكان گیانلەدەستدانی 400 كۆچبەر رادەگەیەنێت

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان گیانلەدەستدانی 400 كۆچبەر بەهۆی لافاوەكەی لیبیاوە رادەگەیەنێت.

نوسینگەی بەهاناوەچوونی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاویكردەوە، نەخۆشخانەكان لە لیبیا تائێستا چوار هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدانیان تۆماركردووە، لەنێویاندا 400 كۆچبەر هەیە.

هەزاران كۆچبەری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەی كاتی لە لیبیا نیشتەجێن، ساڵانە ژمارەیەكی زۆریان بە دەریای ناوەڕاستدا رێگایەكی پڕ مەترسی بەرەو ئەوروپا دەگرنەبەر، بەمەبەستی هەڵهاتن لە هەژاری و ململانێكان.

لەكاتێكی پێشتردا رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی بڵاویكردەوە، زیاتر لە 100 هەزار كۆچبەر لە ناوچە زیانپێگەیشتووەكان بە لافاو دەژین، لەوانە زیاتر لە هەشت هەزاریان لە شاری درنە-ن و لە بنەڕەتدا خەڵكی چاد، میسر و سودان-ن.

هەفتەی رابردوو لافاوێكی گەورە شاری درنەی لە لیبیا گرتەوە و لە بارەی قوربانییانەوە كە بە هەزارانن ئاماری جۆراوجۆر دەخرێتەڕوو.

بابەتی پێشتر

مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی: بە وەرگرتنی یەک مووچە بایکۆت ناشکێنین

بابەتی دواتر

دوای پێنج رۆژ لە خنكانی، تەرمی مامۆستا ئارام محەمەد دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share