ئەردۆغان هەڕەشەی دەركردنی باڵیۆزی 10 وڵات دەكات

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، هەڕەشەی دەركردنی باڵیۆزانی 10 وڵاتی كرد، بەهۆی ئەوەی داوای ئازادكردنی كەسایەتییەكی ئۆپۆزسیۆنیان كردووە.

عوسمان كاڤالا كەسایەتییەكی ئۆپۆزسیۆنی توركیایە و لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە زیندانیكراوە، ماوەیەكە چەندین وڵات داوای ئازادكردنی دەكەن و ئەوەش توركیای تووڕەكردووە.

باڵیۆزانی ئەمریكا و فەرەنسا و ئەڵمانیا، سێ لە باڵیۆزانی ئەو 10 وڵاتەن كە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا هەڕەشەی دەركردنیان لە توركیا دەكات، لەبەر ئەوەی داوای ئازاكردنی كاڤالایان كردووە.

لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ئەرۆدغان وتی، “بە وەزارەتی دەرەوەم وت ناتوانین ڕێگە بەخۆمان بدەین لە وڵاتەكەمان پێشوازی لەو باڵیۆزانە بكەین، ئایا ئەركی ئێوەیە وانە بە توركیا بدەن؟”.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، باڵیۆزانی هەریەك لە ئەمریكا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و كەنەدا و فینلەندا و دەنیمارك و هۆڵەندا و نەرویج و نیوزلەندا و سوید، لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا داوایان لە توركیا كرد عوسمان كاڤالا كە ماوەی چوار ساڵە لە زینداندایە ئازادبكات.

ڕۆژی دواتر وەزارەتی دەرەوەی توركیا، ئەو 10 باڵیۆزەی بانگكرد و ناڕەزایی بەرامبەر بەو هەڵوێستەیان دەربڕی و پێیڕاگەیاندن كە “ئەو كارە مایەی قبوڵكردن نییە”.

بابەتی پێشتر

ڕێز و حورمەت ماوە؟

بابەتی دواتر

وێنە.. ڕۆچوونی زەوی.. "بۆمبێکی تەوقیتکراو" لە ئێران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەبارەت بە رۆژهەڵاتی ناوەراست وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی لەندەن دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەنتۆنی بلینکن سەبارەت بە پرسی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی بەریتانیا دەکات. لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی…
Total
0
Share