شارەزایان: ئێران دەتوانێت لە ماوەی یەک مانگدا ببێتە خاوەنی کڵاوەی ئەتۆمی

شارەزایان لە خوێندنەوەیان بۆ دوایین ڕاپۆرتی ئاژانسی وزەی ئەتۆم ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ئێران دەتوانێت لە ماوەی مانگێکدا کانزای پێویست بۆ دروستکردنی کڵاوەی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ڕاپۆرتێکی پەیمانگای زانست و ئاسایشی نێودەوڵەتی بڵاوکردەوە کە کاریان لەسەر شیکردنەوەی ئەو ڕاپۆرتە کردووە، کە ئاژانسەکەی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەشی کردووە و دەڵێت، “پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 60% دەتوانێت کاریگەریی گەورە لەسەر بەرەوپێشچوونی ئێران بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی دروستبکات، بەجۆرێک لە ماوەی مانگێکدا دەتوانێت بۆمبێکی ئەتۆمی دروستبکات”.

پەیمانگاکە ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمیی دووەم، ئێران تەنها پێویستی بە کەمتر لە سێ مانگ و بۆ سێیەم بۆمب پێویستی بە کەمتر لە پێنج مانگ دەبێت.

ڕۆژنامەکە ڕوونیكردووەتەوە، ئێران دەیەوێت فشارێکی زۆر لە ئیدارەی جۆ بایدن بکات تاوەکو ڕێککەوتن لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێرانەوە بکات. لەو بارەیەوە دەیڤد ئۆلبرایت سەرۆکی پەیمانگای زانست و ئاسایشی نێودەوڵەتیی ئەمریکا دەڵێت، “مامەڵەی ئێران ئاماژەیە بۆ هەوڵێکی چڕی حکومەتی ئیبراهیم ڕەئیسی تاوەکو لەگەڵ گەورە وڵاتانی جیهان بگەنە ڕێککەوتن بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی 2015، بەپێی هەندێک ماددەی نوێ کە دەکرێت لەبەرژەوەندیی ئێراندا بن”.

ڕێککەوتنەکە ڕێگری لە ئێران دەکات زیاتر لە ڕێژەی 3.67% یۆرانیۆم بپیتێنێت، ئەوەش بەڕێژەی زیاتر لە 90% کەمترە لە ڕێژەی پێویستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی، بەڵام ئێران دوای کشانەوەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ساڵی 2018دا، ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی گەیاندووەتە 60%.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕەتی دەكاتەوە ناتانیاهۆ و بن سەلمان كۆبوبێتنەوە

وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕەتی كردەوە شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلی كۆبوبێتەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە ڕۆژنامە ئیسرائیلییەكان باسیان…
زیاتر ببینە

ئەمریكا و فەرەنسای تێدایە.. ئەردۆغان 10 باڵیۆز وەك “كەسانی ناپەسەندكراو” دەناسێنێت

ئەردۆغان داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی كردووە، باڵیۆزانی ئەمریكا، فەرەنسا و ئەڵمانیا بە “كەسانی ناپەسەندكراو” لە وڵاتەكە ڕابگەیەنن.…
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: گەورەترین وێستگەی کارەبامان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەئامانج

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، گەورەترین وێستگەی کارەبامان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەئامانج. سوپای ئیسـرائیـل، رایگەیاند، وێستگـەی کارەبای یەزدمان لە ناوەندی…
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: هێزەکانمان درۆنێکی چـ.ـەکدارەکانی نزیک لە دیمەشقیان خستەخوارەوە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایدەگەیەنێت، درۆنێکی هێزە چەکدارەکانی نزیک لە دیمەشق خراوەتەخوارەوە کە بۆمبی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە. ئاسایشی ناوخۆی…
Total
0
Share