بەغداد بۆ لێکۆڵینەوە تیمێکی ئەمنی ڕەوانەی سلێمانی دەکات

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاماژە بەوەدەکات بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت، بەغداد تیمێکی ئەمنی ڕەوانەی سلێمانی دەکات.

لە راپۆرتێکدا ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایدەگەیەنێت دوو ئەفسەری دەزگای هەواڵگری عێراق پێیان راگەیاندوون، بەغداد تیمێكی هاوبەشی ئەمنی رەوانەی سلێمانی دەكات بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت.

ئەو ئاژانسە ئەوەشی خستۆتەڕوو، هێرشەکە لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە و لە سنووری تورکیاوە فڕۆکەکە هاتووە و هێرشی کردۆتە سەر فڕۆکەخانەکە.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا داوا لە سودانی دەکات هاوکاریی هەرێم بکات

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ تەرمی شەهیدانی بۆردوومانەکەی عەربەت بە خاک دەسپێردرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share