فراکسیۆنە کوردستانییەکان: هیچ ڕێگرییەکی دەستووری لە بەپارێزگابوونی هەڵەبجەدا نییە

بێجگە لە نەوەی نوێ سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان سەبارەت بە دواخستنی خوێندنەوەی سێیەم بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایەنگەیاند” هیچ رێگرییەکی دەستووری لە بەپارێزگابوونی هەڵەبجەدا نییە و قبوڵی ناکەین”.

هەرێم کەمال ئاغا بە ناوی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکانەوە ئاماژەی بەوەکرد، “ئەوەی روویدا سەبارەت خوێندنەوەی سێیەمی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە چاوەڕوان نەکراوبوو لای فراکسیۆنە کوردستانییەکان کە هەندێک لایەنی سیاسی کردیان، لە کاتێکدا فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆنەکانی تر کۆبوونەوەمان کردووە لەسەر ئەو پرسە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بچوکترین دیارییە بۆ ئەو قوربانییە گەورەیەی کە هەڵەبجەییەکان لە مێژوودا بۆ ئازادی و دیموکراسی عیراق داویانە، ئەمەش لە کاتێکدایە هیچ رێگرییەکی دەستوری بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نییە و هەڵەبجە بەشێکی گەورە بوو لە پڕۆسەی دیموکراسی لە عیراقدا”.

دەشڵێت: “وەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان داوا لە سەرجەم فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەین، هاوڕامانبن و بەهەموو لایەک هەوڵ بدەین هەڵەبجە وەک 19 هەمین پارێزگای عیراق بناسێنین، ئەگەر ئەوەش نەکرێت هەڵوێستی ترمان دەبێت”.

بابەتی پێشتر

وردەكاریی رووداوەكەی فڕۆكەخانەی عەربەت

بابەتی دواتر

یوسف کیلابی: سکاڵا لەسەر پێدانی قەرز بە هەرێم تۆمار دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share