یوسف کیلابی: سکاڵا لەسەر پێدانی قەرز بە هەرێم تۆمار دەکەین

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تەئکید لەوە دەکاتەوە کە سکاڵا لەسەر پێدانی قەرز بە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکان چونکە ئەوە کارێکی نایاساییە.

یوسف کیلابی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە بە وتەی خۆی نوێنەرایەتی ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکات رایگەیاند ” پێدانی 2 ترلیۆن و 100 ملیۆن دینار بە قەرز لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بە ھەرێمی کوردستان، سەرپێچییەکی روونی یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسای بانکەکانە”.

وتیشی”دەزانین کە بارودۆخی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان سەختە، بەڵام داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەکەین کە بڕی یەک ترلیۆن دینار بۆ ھەر پارێزگایەکی بەرھەمھێنەری نەوت و پێنج ترلیۆن دینار بۆ پارێزگای بەسڕە تەرخان بکەن”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق تەئکیدی لەوەشکردەوە کە” ئەگەر ئەنجومەنی وەزیران ھەمان قەرز بەو پارێزگایانە نەدات کە ئاماژەمان پێکردووە، ئەوا سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەین”.

بابەتی پێشتر

فراکسیۆنە کوردستانییەکان: هیچ ڕێگرییەکی دەستووری لە بەپارێزگابوونی هەڵەبجەدا نییە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە دژەتیرۆرەوە لەسەر رووداوەكەی عەربەت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share