حكومەتی عێراق راگەیەندراوێك لەبارەی ناردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بڵاودەكاتەوە

حكومەتی عێراق راگەیەندراوێك لەبارەی ناردنی ئەو بڕەپارەیە بڵاودەكاتەوە كە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری لێدراوە و ئاشكراشیدەكات، “پارەكە لە مانگی ئەیلولەوە بە سێجار دەدرێت و هەر جارەی 700 ملیار دینارە”.

بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی عێراق تێیدا هاتووە، بانكەكانی رەشید، رافیدەین و بازرگانی بڕی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بە قەرز دەدەنە هەرێمی كوردستان كە بۆ سێجارە و بۆ هەر مانگێك 700 ملیار دینارە و لە مانگی ئەیلولەوە پارەكە بۆ مووچەی فەرمانبەران خەرجدەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، وەزارەتی دارایی فیدراڵی قەرزەكە لە بودجەی هەرێمی كوردستان دەداتەوە ئەوەش دوای پاكتاوە داراییەكان، ئەگەر پشكی هەرێم بەشی دانەوەی قەرزەكەی نەكرد لە بودجەی 2024 دەبڕێت و پێویستە دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێم لە ماوەی 30 رۆژدا وردبینی لە ژمارەی مووچەخۆران دەكەن.

بابەتی پێشتر

چێڵسی لە ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە

بابەتی دواتر

ئایا زانیوتە خواردنی مێرووەکان سوودی تەندروستیی زۆری هەیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاوە محەمەد: درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان هەڵگەڕانەوەیە لە هەموو ئەو بنەمایانەی كە گۆڕان لە پێناویاندا دامەزرا

كاوە محەمەد پەرلەمانتاری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، “درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان هەڵگەڕانەوەیە لە هەموو ئەو بنەمایانەی كە گۆڕان لە…
زیاتر ببینە

تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە تونێلی دەبەندیخان بەهۆی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی شەقامەکە دادەخرێت. لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی…
Total
0
Share