تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە تونێلی دەبەندیخان بەهۆی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی شەقامەکە دادەخرێت.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا جاسم عەلی خان بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، “لە سبەینێ کاتژمێر 6:00ی سەرلەبەیانییەوە تاوەکو کاتژمێر 6:00ی بەیانیی رۆژی دواتر واتە ماوەی 24 کاتژمێر تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت و رێگە بە هیچ جۆرە هاتوچۆیەک نادرێت تێیدا”.

سەبارەت بە هۆکارەکەشی وتی، ” بەهۆی قیرتاوکردنی شەقامی  بەردەم تونێل تا دەگاتە فولکەی پەری دەریا، تونێلەکە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دادەخرێت”.

بەپێی بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان، لەو ماوەیەدا رێگای چیای بەرانان وەک شوێنگرەوەی رێگەی تونێلەکە بەکاردەهێنرێت بۆ هاتوچۆی شۆفێران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی: لیستى مووچەى مانگى ئایار ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لیستی مووچە ئامادەیە و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە. یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایگەیاند،…
Total
0
Share