ئایا زانیوتە خواردنی مێرووەکان سوودی تەندروستیی زۆری هەیە؟

ڕەنگە مێرووەکان خۆراکێک بن کە زۆر کەس لێیان دووردەکەوێتەوە و بە قێزەون لێیاندەڕوانێت، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری ساینسدا بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە توخمە خۆراکییەکانیان دەبێتە هۆی باشترکردنی پرۆسەی گۆڕانکاری خۆراک.

توێژەرانی زانکۆی واشنتۆن لە سانت لویس (WUSL) لە توێژینەوەکەیاندا خۆراکێکیان بە مشکەکان داوە کە ماددەی چیتین لەخۆدەگرێت، کە ماددەیەکە لە ئێسکەپەیکەری دەرەوەی مێرووەکاندا دەبینرێت.

کاریگەری کۆتایی ئەو خۆراکە بەرهەمهێنانی ئەنزیمێکی ناوازەی ریخۆڵە بوو بە ناوی AMCase کە پێویستە بۆ هەرسکردن، هەروەها چالاککردنی ئەو خانانەی کە شانە چەورییەکان رێکدەخەن.

بەگشتی شیردەرەکان ئەنزیمێکی بەهێز بەرهەمناهێنن کە بتوانن ئەو شەکرە قورسانەی دەیخۆن بشکێنن، بەڵام پێدەچێت چیتین جیاواز بێت چونکە هاندەری میتابۆلیزمە.

هەندێک بەڵگە ئەوە دەردەخەن کە شیردەرەکانی کۆن بە ڕێژەیەکی زۆر زیاتر لە ئەمڕۆ لە مێرووەکانیان خواردووە، هەروەها توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەندێک لە شیردەرەکان زۆر لەمەوبەر خۆیان لەگەڵ هەرسکردنی چیتین گونجاندووە.

توێژینەوەکە باس لەوە دەکات کە مێرووەکان نەک تەنها سەلامەتن بۆ خواردن، بەڵکو دەتوانن ماددە خۆراکییە گرنگەکانیش دابین بکەن، وەک پرۆتین و هەندێک لە زاناکان پێیان وایە دەبێت بەشێکی گەورەتر بن لە ژەمەکانماندا تەرخەنبکەین بۆ خواردنیان.

یەکێتیی ئەوروپا لە دوو ساڵی رابردوودا چوار مێرووی وەک خۆراک پەسەند کردووە و پێویستە هەموو ئەو بەرهەمانەی کە مێرووی تێدایە بە روونی بنووسرێن لە چێشتخانەکاندا.

بابەتی پێشتر

حكومەتی عێراق راگەیەندراوێك لەبارەی ناردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

هەولێر.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس گیانیانلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی چا-یە

چا خواردنەوەیەکی باوی جیهانییە کە لە رووەکی Camellia sinensis دروست دەکرێت، زۆرترین خواردنەوەیە لە جیهاندا دوای ئاو، رۆژی…
Total
0
Share