کەشناسی: کۆتاییهاتنی هاوین دەکەوێتە کۆتایی ئەم مانگەوە

دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، هیچ ئاماژەیەک نییە کە لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما نزمببنەوە یان باران ببارێت، لە کاتێکدا پێشبینیی کۆتاییهاتنی وەرزی هاوینی کردووە.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسی عامر جابری رایگەیاند، “کۆتاییهاتنی وەرزی هاوین لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا دەبێت، لەوکاتەدا پلەکانی گەرما دەست دەکەن بە گەڕانەوە بۆ ئاستی ئاسایی روو لە دابەزین دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد کە “لە ئێستادا ئەگەری هەیە پلەکانی گەرما بەرزببنەوە دواتر دەگەڕێنەوە بۆ ئاستی ئاسایی”.

رایگەیاندووە، “هەندێک وڵات باران و زریانی بەهێزیان تۆمارکردووە، بەڵام لە عێراق، تا ئەم ساتەوەختە، هیچ پشتڕاستکردنەوەیەک نییە بۆ بوونی بارانبارین لە چەند رۆژی داهاتوودا”.

بابەتی پێشتر

بڕیار رەشید: پارەكەی بەغداد دەبێت بۆ مووچەی مانگەكانی 7، 8 و 9 خەرجبكرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 9 دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share