خواردنی کولەکەی شیرین هاوکاری سوتانی چەوری دەکات

پسپۆڕێکی خۆرا دەڵێت، خواردنی کولەکەی شیرین هۆکارە بۆ خێراکردنی سووتانی چەوریی جەستەی مرۆڤ بەهۆی ئەوەی ماددە خۆراکییەکان و ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە و سوودبەخشە بۆ جەستەی مرۆڤ.

ماریا کالوشینا، پسپۆڕی بواری خۆراک دەڵێت، “کوولەکە ڤیتامین تی (L-carnitine) لەخۆدەگرێت کە میتابۆلیزم خێرا دەکات و چەوری دەسوتێنێت و ئاستی کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت.

باسی لەوەشکردووە،  بە بەرهەمێکی نایاب دادەنرێت بۆ ئەو کەسانەی بەدەست کێشی زیادە و قەڵەویەوە دەناڵێنن و پرۆسەی میتابۆلیزم لە جەستەدا خێراتر دەکات و چەوری دەسوتێنێت و کۆلیسترۆڵیش کەمدەکاتەوە.

هاوکات، ئەم خۆراکە ڤیتامین K لەخۆدەگرێت، کە سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی کێشەی مەینبوونی خوێن دەبن، یارمەتی رێگریکردن لە پووکانەوەی ئێسک دەدات لە گەورەساڵاندا، هەڵمژینی ڤیتامین D لە منداڵاندا زیاددەکات.

بە وتەی پسپۆڕەکە، رێژەیەکی بەرزی زینکی تێدایە، کە یارمەتی سیستمی بەرگریی لەش دەدات لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکان، ئاستی کۆرتیزۆڵ – هۆرمۆنی سترێس کەمدەکاتەوە، ئاستی شەکری خوێن رێکدەخات و یارمەتیدەرە لە ئەگەری بەرگریی ئەنسۆلین. هاوکات یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی دۆخی قژ و پێست و نینۆک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی نەخۆشخانەیەكی دیكە بۆ حاڵەتەكانی سكچوون و ڕشانەوە تەرخاندەكرێت

تەندروستیی سلێمانی بڕیاریدا نەخۆشخانەیەکی دیکە بۆ حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە بەڕووی هاوڵاتییاندا بكرێتەوە. سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: تا شەوی ڕابردوو بەرزترین ژمارەی توشبوون تۆمارکراوە.. ژمارەکە یەکجار زۆرە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە فراوانکردنی ناوەندەکانی پشکنین و چارەسەری کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، بەپێی ئەنجامی پشکنینەکانی…
زیاتر ببینە

ئەڵمانیا دەرمانێكی نوێ بۆ چارەسەركردنی توشبووانی كۆرۆنا بەكاردەهێنێت

وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی چارەسەركردنی توشبووانی كۆرۆنا بە دەرمانێك دەستپێدەكات كە دژەڤایرۆسە. ینس سبان، وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیا…
Total
0
Share