هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەرزبووەتەوە

ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لەم هەفتەیەدا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیاتر لە نیوەی ئەو بڕەی لە هەفتەی رابردوودا هەناردەکراوە بەرزبووەتەوە.

بەپێی ئەو داتایانەی ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، ئەم هەفتەیە هەناردەی نەوت لە حەوت وڵاتی سەرەکییەوە بۆ ئەمریکا بە تێکڕا شەش هەزار و 346 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بووە، لە کاتێکدا لە هەفتەی پێشوودا پێنج هەزار و 822 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بووە.

هەر بەپێی داتاکان عێراق لە 148 هەزار بەرمیلی رۆژانەوە بۆ 248 هەزار بەرمیل هەناردەی نەوتی بۆ ئەمریکا بەرزکردووەتەوە، جیاوازی هەناردەی نەوتی ئەو دوو هەفتەیە 100 هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە.
هەریەکە لە وڵاتانی عێراق، کەنەدا و نێجیریا یەکێکن لە هەناردەکەرە سەرەکییەکانی نەوتی ئەمریکا.

 

بابەتی پێشتر

ناسا: دەتوانین ئۆکسجین لەسەر مەریخ بەرهەمبهێنین

بابەتی دواتر

تێچووی ڤیزای ئازەربایجان بۆ هاوڵاتییانی عێراق کەمکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حه‌لبووسی به‌ سه‌رۆكى پەرلەمانی عێراق هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌

له‌ دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران محه‌مه‌د حه‌لبووسی به‌سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ و چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان و چه‌ند لایه‌نێكى دیكه‌ش…
Total
0
Share