كەی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكانی دەستپێدەكاتەوە؟

پەرلەمانتارێك وادەی دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران و گرنگترین كارەكانی ئاشكرادەكات.

یاسر ئەسكەندەر وتوت، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە مانگی ڕەمەزاندا هیچ دانیشتنێكی ئەنجومەن گرێنادرێت، پاش جەژن دانیشتن دەكرێت و تیایدا پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراك دەخرێتەڕوو.

وتیشی، “یاسای ئاسایشی خۆراك گرنگە و پێویستە لە قۆناغی داهاتوودا تێبپەڕێنرێت، دواتر ئەنجومەن هەنگاو بۆ دروستكردنی لیژنەكان و دیاریكردنی ئەندامەكانی دەنێت بەپێی شارەزایی و كاری پەرلەمانتاران”.

بەهۆی ئەو ناكۆكییانەی تائێستا لەنێوان لایەنە سەرەكییەكاندا هەیە، ئاسۆی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و هەنگاونان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لە عێراق نادیارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمەوە: ئامانجمان دەستەبەركردنی مووچەی هەموو ڕۆڵەكانی گەلە

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ئامانجی وەزارەتەكە زیادكردنی داهات و سوودەكانە بە شێوەیەك كە مووچەی هەموو ڕۆڵەكانی…

دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ كاتژمێر 3ى پاشنیوه‌ڕۆ دواخر‏ا

فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بڵاویكرده‌وه‌، “بەهۆی کۆبوونەوەی نێوان ‏فراکسیۆنەکان و هەوڵەکان بۆ ڕێککەوتنی پێشوەختە، دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ‏تاوەکو…
Total
0
Share