سودانی پێشنیازێكی نوێ بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەخاتە بەردەم لایەنەكان

ئاری عیزەدین نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی كە ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە دەڵێت، “سودانی رایگەیاندووە پێشنیازێكی نوێی خستووەتەبەردەم لایەنەكان بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كە رەزامەندییان لەسەر داوە، بەڵام ئەوەش پێویستی بە دەرچەیەكی یاسایی هەیە”.

راشیگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا باسمان لە دۆخی مووچەخۆران و مامۆستایانی وانەبێژ كرد و یاداشتێكمان خستەبەردەم سەرۆك وەزیرانی عێراق و لەهەمانكاتدا ئاگاداری دۆخی دارایی مووچەخۆرانی هەرێمە.

ئاشكراشیكرد، لە كۆبوونەوەكەدا محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، “پێشتر لیژنەیەك بۆ چارەسەری كێشەی مووچە لە نێوان هەرێم و بەغداد پێكهێندرا، بەڵام ئەنجامی نەبوو و دواجار خۆی پێشنیازێكی خستووەتەبەردەم لایەنەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و رەزامەندییان لەسەر داوە، بەڵام ئەوەش پێویستی بە دەرچەیەكی یاسایی هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەگەڵ ‘چێوەی هەماهەنگی’ حكومەتی نوێیان تاوتوێكرد
یەكێتی جەختی لە حكومەتێكی خزمەتگوزار كردووەتەوە

شاندێكی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لە هەولێر سەردانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی كرد، ‏پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێكرد، یەکێتی جەختی…
Total
0
Share