توێژینەوەیەک: بەهۆی دوورکەوتنەوەی مانگ لە زەوی رۆژ درێژبووە

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی، لە رابردوودا رۆژ کورتر بووە و بە تێپەڕبوونی کات درێژتربووە، هۆکاری ئەمەش دوورکەوتنەوەی مانگە لە زەوی.

زانایانی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەمریکی (ناسا) دەڵێن، “لە رابردوودا باوەڕمان وابوو بەهۆی هێزی راکێشانی زەوییەوە، دووری مانگ لێوەی جێگیربووە، بەڵام ئێستا بۆمان دەرکەوتووە بە تێپەڕبوونی کات مانگ لە زەوی دوورکەوتووەتەوە”.

بەپێی ئەنجامی نوێترین توێژینەوە، “پێش سەدان ساڵ مانگ لە زەوییەوە نزیکتر بووە، هەر بۆیە رۆژەکانی سەر زەوی کورتتر بوون، بۆ نموونە پێش 1.4 ملیار ساڵ رۆژ لەسەر زەوی تەنها 18 کاتژمێر بووە، بەڵام لە سەدەی 21 دا بووەتە 24 کاتژمێر”.

هەر بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە لەهەر ساڵێکدا 3.82 سانتیممەتر مانگ لە زەوی دووردەکەوێتەوە، هەتا زیاتریش دووربکەوێتەوە رۆژ درێژتر دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێتا خێراترین كۆمپیوتەر بۆ كۆمپانیاكانی زیرەكیی دەستكرد و “مێتاڤێرس” ‏بەرهەمدەهێنێت

کۆمپانیای مێتای خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاشکرایکرد، سەرقاڵی ‏دروستکردنی کۆمپیوتەرێکن، کە خێراییەکی پێوانەیی هەیە و پێشبینی دەکەن لە…
زیاتر ببینە

زانایان کونێکی ڕەشیان دۆزیوەتەوە بە “دەرزییەک لەناو کا-دا” ناوی دەبەن

زانایانی گەردوونناسی لە خولگەی دەرەوەی خولگەکەماندا کونێکی ڕەشیان دۆزیوەتەوە کە بە “دەرزییەک لەناو کا-دا” ناویدەبەن، کونەڕەشەکە لەناو گەلەئەستێرەی…
Total
0
Share