دایبی بەکاردەهێنن و خۆیان ناشۆن و ناگرین.. بزانە کەشتیوانە ئاسمانییەکان چۆن دەژین

لە کاتێکدا کە کۆمپانیای سپەیس ئێکس و خاوەن ملیاردێرە بەناوبانگەکەی ئەمریکی، ئیلۆن ماسک، خۆیان بۆ هەوڵێکی نوێ ئامادە دەکەن بە ناردنی تیمی ناسا بۆ وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی، ئەو ئەزموون و سەختییانە بزانە کە کەشتیوانان لە بۆشایی ئاسمان لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانیاندا رووبەڕووی دەبنەوە.

زۆرجار لە شاشەی تەلەڤیزیۆنەکانەوە سەیری کەشتیوانەکان دەکەین، لەکاتێکدا لە بۆشایی ئاسمان مەلە دەکەن و دەفڕن، تەنها چەند کەسێک بە تەواوی قەبارەی ئەو تەحەددایانە دەزانن کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لە کاتی مانەوەیاندا لە بۆشایی ئاسمان.

کەشتیوانانی بۆشایی ئاسمان لە کاتی مانەوەیان بۆ ماوەیەکی زۆر جلوبەرگەکانیان ناگۆڕن، بەو پێیەی جلوبەرگەکان لەسەر وێستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی بەهۆی کەمیی ئاوەوە ناشۆردرێن، ئەمەش وادەکات کەشتیوانەکان جلوبەرگ و گۆرەوییەکانیان بۆ ماوەیەکی زۆر لەبەردابێت کە دەگاتە مانگێکی تەواو.

زانایان سەرقاڵی پەرەپێدانی ماددەیەکی دژە میکرۆبن کە جلوبەرگ بە پاکی دەهێڵێتەوە بەتایبەت جلی ژێرەوە، بۆ ئەوەی هەستیاری دروستنەکات لەلای هەندێکیان.

ئایا دەزانن کە کەشتیوانە ئاسمانییەکان خواردنی بێ بەهارات دەخۆن، هەروەها میوە و سەوزە و کێک دەخۆن کە بە کەشتی بۆ وێستگەی بۆشایی ئاسمان دەنێردرێت، بەڵام خوێ و بیبەر لەبەردەستدا نییە لە ترسی بڵاوبوونەوە لە هەوا و چوونە ناو چاوی کەشتیوانەکان.

هەروەها گریان ئەستەمە و بە یەکێک لە پرۆسە ناپەسەندەکانی بۆشایی ئاسمان دادەنرێت، چونکە فرمێسک بە روومەتدا نایەتەخوارەوە، بەڵکو بە پێچەوانەوە لە دەوری چاو کۆدەبێتەوە و دەبێتە هۆی سووتانەوەی چاوەکان.

بە بەکارهێنانی خاولییەکی تایبەت فرمێسکەکان لادەبرێن، هەروەها مەڵهەمێکی تایبەت دەدرێت پێیان بۆ شێدارکردنی دەوروبەری چاو.

سەبارەت بە نوستن، کەشتیوانەکان لە یەکەی نوستنی تایبەتدا دەخەون، کیسی خەوتنی تایبەت بەکاردەهێنرێت.

لەنێو شتە وروژێنەرەکاندا بوونی پانکەیەک کە لەسەر سەری پێشەنگەکان دانراوە لەکاتی خەوتندا بۆ لابردنی ئەو گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کە لە کاتی پرۆسەی هەناسەدانەوەدا لە جەستە دەردەچێت بۆ ئەوەی نەبنە هۆی خنکاندنی کەشتیوانە ئاسمانییەکان.

مانەوەی زۆری گۆرەوی و جلەکان لەبەری کەشتیوانە ئاسمانییەکان دەبێتەهۆی ناسکبوونەوەی پێستی کەشتیوانەکان بۆیە ئامۆژگاری دەکرێن لەکاتی گۆڕینی جل و گۆرەوییەکانیاندا بە هێواشی لایببەن بۆئەوەی زیان بە پێسیان نەگات.

ئایا هەروەها دەزانیت کە کەشتیوانەکان راهێنان لەسەر چوونە توالێت بە شێوەیەکی دروست و بەکارهێنانی پشتێنەی سەلامەتی و مامەڵەکردن لەگەڵ کەمی ئاو بۆ شۆردنی پاشماوە ئەنجام دەدەن؟

لە ئەگەری ئەوەی کە لە کەپسولەکانی بۆشایی ئاسماندا تێکچوونی کارکردن هەبێت، وەک ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر لە تەوالێتی کەپسولی بۆشایی ئاسمانی “کرۆن دراگۆن”ی سەر بە “سپەیس ئێکس” روویدا، کەشتیوانەکان ناچاردەکرێن دایبی بەکاربهێنن، بەو پێیەی لەو کاتەدا ناتوانن توالێتەکان بەکاربهێنن، ئەمەش ناچاریان دەکات دایبی وەک جێگرەوەیەک بۆ توالێت بەکاربهێنن.

کەشتیوانانی بۆشایی ئاسمان هەویری ددان قووت دەدەن، بەهۆی سەختی تفکردن، لەکاتی شوشتنی ددانەکانیان.

جێگای سەرنجە کە ئەو گەشتە بەڵێندراوەی کە کۆمپانیای “سپەیس ئێکس” بە ناردنی تیمی فڕۆکەوانی و ئیدارەی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا “ناسا” بۆ وێستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتیی ئەنجامیدا، بڕیاربوو رۆژی دووشەممەی رابردوو ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی کێشەیەکەوە بۆ ماوەی نزیکەی 72 کاتژمێر دواخرا.

هەروەها کەشتیوانێکی ئیماراتی و ڕووسی لەگەڵ دوو کەشتیوانی ناسای ئەمریکی لە ئەرکێکی زانستیی شەش مانگەدا دەبن کە تاقیکردنەوە جۆراوجۆرەکانی وەک گەشەکردنی خانەکانی مرۆڤ لە بۆشایی ئاسمان و کۆنترۆڵکردنی ماددە سووتێنەرەکان لە مایکرۆ کێشکردندا دەگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی دوای پەسەندكردنی یاسای کار:<br>یەکێک لە ئەولەوییاتی کارەکانم رەخساندنی هەلی کاری زیاترە

بابەتی دواتر

گۆتیرێش سەردانی نێچیرڤان بارزانیی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share