هەسارۆچكەیەك بەخێراییەكی زۆر بە نزیك زەویدا تێدەپەرێت

هەسارۆچكەكە بۆ یەكەمجار لە 12ی كانونی دووەمی 2008دا دۆزرایەوە

زانایانی ئاژانسی ناسا پێشبینی دەكەن سبەی پێنجشەممە 28ی نیسان هەسارۆچكەیەكی گەورە بەخێرایی 374.00 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بەنزیك زەویدا تێپەڕبێت، بەبێ بەركەوتنی.

هەسارۆچكەكە كە بە خێرایی سەروو خێرایی دەنگ بە 30 هێندە تێدەپەڕێت، لە دووری 3.2 ملیۆن كیلۆمەتر لە زەوییەوە ڕەتدەبێت، ئەمەش نزیكەی هەشت هێندەی ناوەندی دووریی نێوان زەوی و مانگە.

ناسا هەر پێكهاتەیەكی گەردوونی كە دەكەوێتە نزیكیی 193 ملیۆن كیلۆمەتر لە زەوییەوە وەك “پێكهاتەیەكی نزیك لە هەسارەكەمان” ناودەبات، هەر پێكهاتەیەكی خێرا جوڵاویش لە نزیكەی 7.5 ملیۆن كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بەوەی “ئەگەری هەیە مەترسیداربێت” دادەنێت.

بە تەنها بەهۆی دانانی هێمای “مەترسی” لەسەر ئەو پێكهاتانە، زانایانی ناسا بە چڕی دەیخەنە ژێر چاودێرییەوە و، تاوتوێی هەر لادانێك لە ئاراستەكەی دەكەن كە وادەكات بچێتە سەر ڕێڕەوی بەركەوتنی لەگەڵ زەوی.

ئەم هەسارۆچكەیە بۆ یەكەمجار لە 12ی كانونی دووەمی 2008 لەلایەن ڕووپێوی هەسارۆچكەكانەوە لە وێستگەی شاخی لیمۆن سكای سەنتەر لە ئەریزۆنای ئەمریكا دۆزرایەوە.

بەپێی ناوەندی ناسا بۆ تاوتوێكردنی پێكهاتە نزیكەكان لە زەوی (CNEOS) هەسارۆچكەكە نزیكەی هەر حەوت ساڵ جارێك لە هەسارەكەمان نزیكدەبێتەوە، پێشبینیش دەكرێت جارێكی دیكە لە 25ی ئایاری 2029 نزیكببێتەوە.

بابەتی پێشتر

مووچەی مانگی 5ی سەدان هەزار خێزان دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

ئەنچیلۆتی بەبێ بەرگری ڕووبەڕووی ئیسپانیۆل دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیخوڕی به‌سه‌ر دیبلۆماتكاران كردبوو.. ئه‌مریكا كۆمپانیایه‌كى ئیسرائیلی خسته‌ لیستى ڕه‌شه‌وه‌

كۆمپانیایه‌كى ئیسرائیلی ئاشكرایده‌كات، پڕۆگرامێکی سیخوڕییان دروستکردووە كه‌ لەو ڕێگایەوه‌ توانیویانه‌ تەلەفۆنی ئەو دیپلۆماتکارە ئەمریکییانە ھاک بكه‌ن کە لە…
Total
0
Share