فڕۆکەیەکی بەرازیلی کەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا

فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە ناوچەی ئەمازۆنی بەرازیل لە نزیک شارۆچکەی بارسیلۆسی باکوور کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا.

فڕۆکە بەرازیلییەکە لە گەشتێکی 90 خولەکیدا بووە لە ماناوس بۆ بارسیلۆس، سەرنشینەکانی سەرجەمیان گەشتیاریی بەرازیلی بوون و ویستوویانە بەمەبەستی گەشتیاریی روو لە ناوچەکە بکەن.

بەپێی میدیاکانی بەرازیل فڕۆکەکە 12 سەرنشین و دوو تیمی فڕۆکەوانی تێدابووە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە و هیچ کەسێکیان رزگاریان نەبووە.

تا ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بەرازیلییەکە ئاشکرانەکراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە پنتاگۆن جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پنتاگۆن لەگەڵ دانیال شاپیرۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ…
Total
0
Share