وەزارەتەكانی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکا بەشاردنەوەی زانیارییەکانی ئەفغانستان تۆمەتباردەکرێن

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی ڕەخنەی توند لە هەردوو وەزارەتی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکا دەگرێت، لەبارەی شاردنەوەی زانیارییەکانی پەیوەست بە داڕمانی خێرای حکومەتی ئەفغانستان و کۆنترۆڵکردنی وڵاتەکە لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە لەماوەیەکی کەمدا.

جۆن سۆبکۆ پشکنەری گشتیی ئەمریکی، هەردوو وەزارەتی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکا تۆمەتباردەکات بەوەی زانیاریی گرنگیان لە کۆنگرێس و ڕای گشتیی وڵاتەکە شاردووەتەوە سەبارەت بە کەوتنی حکومەتی ئەفغانستان لەناوەڕاستی مانگی ئابدا.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەو پشکنەرە ئەمریکییە دەڵێت، “وێنەی تەواوی ڕووداوەکانی مانگی ئاب دەکرێت لەڕێگەی ئاماژە و نیشانەکانی کۆتایی ئەو ڕووداوانەوە دەربکەوێت کە وەزارەتی دەرەوە و بەرگری مەرجیان لەسەرداناون، کە نابێت بڵاوبکرێنەوە، ئەو وێنانەش تەنها ئەوکاتە تەواو دەبن کە ئەو زانیارییانە مەرجی نهێنیبوونیان لەسەر هەڵبگیرێت و ئاشکرابکرێن بۆ ڕای گشتی”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ڕووداوەکانی ئەفغانستان، وەزارەتی دەرەوە داوایەکیان ڕەتکردووەتەوە کە داوای بینینی هەندێک ڕاپۆرتی سەبارەت بە هەرەسهێنانی حکومەتی ئەفغانستان کردووە و وەزارەتی دەرەوە پێیانوتووە، “پەیوەستە بە پاراستنی ئاسایشی هاوپەیمانە ئەفغانییەکانیانەوە”، بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەوبارەیەوە بدات.

پشکنەرە ئەمریکییەکە شاردنەوەی بەشێک لەو ڕاپۆرتانە بە “نامۆ” ناودەبات، بۆ نمونە وەک “شاردنەوەی ناوی ئەشرەف غەنی لە ڕاپۆرتەکاندا”.

دەڵێت، وەزارەتی دەرەوە نزیکەی دوو هەزار و 400 بەڵگەنامەی تایبەت بە ڕووداوەکانی ئەفغانستانی شاردووەتەوە، لەکاتێکدا ئەو بەڵگەنامانەی دەبوو بشاردرێنەوە تەنها چوار بەڵگەنامە بوون.

سۆبکۆ دەڵێت، لەدوای ڕووخانی حکومەتی ئەفغانستان، کۆنگرێس ڕایسپاردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە توانای هێزە ئەمنییەکان و حکومەتی ئەو وڵاتە، کە ساڵانێکە ئەمریکا پاڵپشتییان دەکات، بەڵام پێنتاگۆن ڕێگرییان لێکردووە دەستیبگات بە بەشێک لە زانیارییەکان، لەوانەش هەڵسەنگاندنی توانای سوپا و هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان.

لەلایەکی دیکەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان ڕایگەیاند، هەندێک زانیاری بەشێوەیەکی تەواو یان بەشی “جزئي” مەرجی بڵاونەکردنەوەیان لەسەرە، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی داتاکان، کۆمپانیا و ڕێکخراوەکانی ئەفغانستان

 

 

بابەتی پێشتر

پارتی ڕوونكردنەوە لەبارەی ئاڵوگۆڕ لە پۆستە حزبییەكانی سلێمانی دەدات

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێكی گۆڕان سكاڵایەكی لە بەڕێوەبەری باشماخ بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share