سوپای هیندستان 13 کەسی مەدەنی خۆی بە هەڵە کوشت

بەرپرسانی سوپای هیندستان ئاشکرایانکرد، بەهۆی هەڵەتێگەیشتنی هێزە ئەمنییەکانی ویلایەتی “ناگاڵند” لە باکوری ڕۆژهەڵاتی هیندستان 13 کەسی مەدەنی کوژراون.

هێزە ئەمنییەکانی ئەو ویلایەتە کۆمەڵێک کرێکاری کانی خەڵوزیان لە سنوری وڵاتی میانمار کردووەتە ئامانج و ژمارەیەکیان لێ کوشتن و کۆمەڵێکی دیکە بریندار بوون.

میدیاکانی هیندستان ئاشکرایدەکەن، دوای ئاشکرابوونی هەڵەکە، خەڵکی ناوچەکە توڕەیی خۆیان بەسەر هێزە ئەمنییەکەدا ڕشتووە و سەربازێک کوژراوە.

ئەمیت شا، وەزیری ناوخۆی هیندستان لەبارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاندووە، “وەزارەتی ناوخۆ زۆر لە ڕووداوەکە نیگەرانە و لە ئایندەیەکی نزیکدا لێکۆڵینەوەکانی ئاشکرادەکات”.

ئەوە جاری یەکەم نییە سوپای هیندستان بە کوشتنی خەڵکی مەدەنی تۆمەتباردەکرێت و پێشتریش دۆسییەی هاوشێوەی هەبووە.

بەرپرسێکی وڵاتی هیندستان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکان لەکاتی ئەرکێکدا بوون بەدوای چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنەوە و لەوکاتەدا بە هەڵە ئۆتۆمبێلێکیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە، بەڵام دواتر ئاشکرابووە کرێکاری کانی خەڵوزبوون و بەگشتی 30 کەس بوون بە قوربانی ڕووداوەکە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) یونایتدی ڕانیک بردنەوەی تۆمارکرد و تۆتنهام پلەیەک سەرکەوت

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. گوندی لهێبان لە ترسی هێرشی چەکدارانی داعش چۆڵکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبووەوە یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەسەروو 105 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت. ئێوارەی ئەمڕۆ…
Total
0
Share