لە 2020دا بەهۆی ناکۆکییەکانەوە لەهەر چرکەیەکدا هاوڵاتییەک ئاوارە بووە

ناکۆکی و ڕووداوەکانی ساڵی 2020 لە سەرتاسەری جیهاندا، ملیۆنان هاوڵاتیی لە سەرتاسەری جیهاندا ناچار کردووە شوێنی نیشتەجێبوونیان بەجێبهێڵن و ئەو ئامارەی ئاوارەبوون کە لەو ساڵەدا تۆمارکراوە ژمارەیەکی پێوانەییە.

لە ڕاپۆرتێکی هاوبەشی هەردوو (سەنتەری چاودێری ئاوارەی ناوخۆی) و (ئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویجی)دا هاتووە، “ساڵی ڕابردوو گەردەلولی بەهێزی ئاڵۆزی و کردەوە توندوتیژییەکان زۆرترین ژمارەی ئاوارە ناوخۆییەکان لە 40.5 ملیۆن ئاوارەوە بۆ بەرزترین ئاست کە 55 ملیۆن ئاوارەی ناوخۆییە بەرزبکاتەوە کە ئەمەش بەرزترین ژمارەی پێوانەییە تۆمارکرابێت لە ساڵانی ڕابردوودا”.

لەوبارەیەوە ئەلیکساندرا بیلاک، بەڕێوەبەری سەنتەری چاودێریی ئاوارە ناوخۆییەکان ڕایگەیاند، “ژمارەکانی ساڵی ڕابردوو ئەوەندە زۆرن کە پێسینەیان نەبووە و پێشتر ئەو ژمارەیە لە ئاوارەی ناوخۆیی تۆمار نەکراوە”.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی ئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویج دەڵێت، “ئەوە ژمارەیەی ئاوارەی ناوخۆیی وڵاتان لە ساڵی 2020 تووشی شۆکی کردین، چونکە لە هەر چرکەیەکدا لە ساڵی ڕابردوودا کەسێک ناچاربووە ماڵەکەی و شوێنی مانەوەی بەجێبهێڵێت و ئاوارە ببێت”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەگەری شکستهێنانمان لە چاودێریکردنی ئاوارەکان مەترسیدارترە لە خودی ئاڵۆزی و ڕوداوەکان لە جیهاندا.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. هاوڵاتییەک لە بەنداوی سماقوڵی خنکا

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی: 12 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share