لە هەفتەى پێنجەمی خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ لەدەرەوەى یاریگاى خۆی ڕووبەڕووی ۆڵڤەرهامپتۆن بووەوە.
ۆڵڤەرهامپتۆن گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، بەڵام دواتر لیڤەرپوڵ سێ گۆڵی تۆمارکردەوە.
سێ گۆڵەکە گاکپۆ و ڕۆبەرتسۆن و ئیلیۆت تۆماریانکرد
محەمەد سەڵاح لوتکەى ئاستی خۆی پێشکەش کرد لەو یارییەدا، گۆڵی نەکرد بەڵام سێ گۆڵی دروستکرد.
کلۆپ بە گۆڕانکارییەکانی توانی ئەنجامی یارییەکە بەلای خۆیدا یەکلایی بکاتەوە.