سێ یانە لە بەرشلۆنەن و ڕافینیا دەڵێت: ناڕۆم

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ڕافینیای بەڕازیلی لەلایەن سێ یانەوە داواکراوە و یاریزانەکەش دەیەوێت لە بەرشلۆنە بەردەوام بێت.

ئەشرەف بن عەیاد، پەیامنێری تۆڕی “بی ئین سپۆرتس” ئاشکرایکردووە، دوایین یانە کە خواستی لەسەر گواستنەوەی ڕافینیای بەڕازیلی نیشانداوە، یانەی ئەهلی سعوودی بووە، ئامادەشبوون گرێبەستێکی گرانبەهای پێشکەشبکەن.

بەگوێرەی سەرچاوە ئیسپانییەکان، جگە لە یانەی ئەهلی، چێڵسی و نیوکاسڵ لە ئینگلتەرا بە هەمانشێوە دەیانەوێت تواناکانی ڕافینیای بەڕازیلی بەدەستبهێنن، بەڵام ئەوەی بووەتە لەمپەر لەبەردەم دانوستاندنەکاندا خودی یاریزانەکەیە کە دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە بارسا یاری بکات.

یانەی بەرشلۆنە بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەدوای سەرچاوەی نوێی داهاتدا دەگەڕێت، ڕەنگە ئەو بارودۆخە هۆکاربێت بۆ دەستبەرداربوونیان لە یاریزانەکە و ناچارکردنی بە یاریکردن بۆ یەکێک لە یانە خوازیارەکانی.

بابەتی پێشتر

گالتیێر کۆتاییهات و ئێنریکی بۆ پاریس سان جێرمان

بابەتی دواتر

پوختەی وەڵامەکانی لاپۆرتا لەبارەی مێرکاتۆی بەرشلۆنە و ماڵئاوایی مێسی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share