ئەنچلۆتی: ئێستا هازارد گەڕاوەتەوە

ئەنچیلۆتی، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ستایشی ئاستی بەرزی یاریزانە یەدەگەكانی كرد ‏بەرامبەر بلباو و پێشیوایە هازارد بەشێك لە توانای ڕابردووی بۆ گەڕاوەتەوە.‏

یانەی ڕیاڵ مەدرید بەبێ 11 یاریزانی تیپەكەی ڕووبەڕووی ئەتلەتیك بلباو بووەوە، ‏سەرەڕای ئەوەش (2 – 1) لەدەرەوەی یاریگای خۆی سەركەوتنی بەدەستهێنا.‏

ئەنچلۆتی-ی ڕاهێنەر دانی بەوەدا نا كە یاریزانە یەدەگەكانی وەك ڤالڤێردی و ڤاسكێز و ‏هازارد و كامافینگا ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكردووە.‏

ئەنچلۆتی وتی، “هازارد هەندێك كێشەی جەستەیی هەیە، بەڵام لەڕووی توانستی ‏هونەرییەوە گەڕاوەتەوە بۆ ئاستی ڕابردووی و كاریگەریی تەواوی لەسەر شێوازی ‏یاریكردنی ڕیاڵ مەدرید هەیە”.‏

ئەنچلۆتی باسیشی لەوە كرد، كە ڕۆدریگۆ و یەكێكی تر لە یاریزانەكانی لە كۆرۆنا ‏چاكبوونەتەوە بەڵام هێشتا دڵنیا نییە لەوەی یاریزانەكەی تر كێیە.‏

پاش تۆماركردنی دوو گۆڵ بەرامبەر بلباو، هاندەرانی تیپی بەرامبەر چەپڵەیان بۆ ‏بنزیمەی هێرشبەر لێدا بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەو یارییەدا پێشكەشیكرد.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی لوتکه‌ی گرته‌وه‌ و بارسا چاره‌نوسی که‌وته‌ یاریگای ئالیانز ئارینا

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یانه‌ی چێڵسی بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد. له‌…
Total
0
Share