ئەمیندارێتیی شارەوانیی بەغداد رێژەی بەفیڕۆدانی ئاوی لە پڕۆژەکاندا بە لەسەدا 50% خەمڵاندووە بەهۆی زیادەڕۆیی و چڕی دانیشتوانەوە، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە تەنها لەسەدا 10%ی کرێی ئاو لە هاوڵاتییان کۆدەکرێتەوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی بەغداد، لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “رسوماتی کۆکردنەوەی ئاوی پاک تەنها شتێکی رۆتینییە و لەلایەن دەوڵەتەوە بە ڕێژەی لەسەدا 90 پاڵپشتی دەکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “بۆ شوێنە بازرگانییەکانی وەک بینا و مۆڵ و ئەوانی دیکە، نرخی یەک لیتر چوارگۆشە بەپێی تێچووی راستەقینەی خۆی حیسابی بۆ دەکرێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئامانجی دانانی نرخەکان بەپێی بەکاربردن و بەکارهێنانی بێت”.
باسی لەوەکردووە، “پشکی سەرتاسەریی ئاوی پاک 400 لیتر سێجایە، کە لەڕێگەی 13 پڕۆژەی بەرهەمهێنان و 92 کۆمپلێکسەوە بۆ هاوڵاتییان دابیندەکرێت”.