سێ سەرۆكایەتییەكە و لایەنە عێراقییەكان پشتیوانی گفتوگۆكانی بەغداد و هەولێر دەكەن

دیمەنێك لە كۆبوونەوەكە

كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و سەركردەی لایەنە سیاسییەكان كۆتایی هات و بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی پشتیوانی خۆیان بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی ناوەند و هەرێمی كوردستان نیشانداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 8ی كانونی دووەم كۆبوونەوەیەك بە بەشداری بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق و مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەركردەی لایەنە سیاسییەكان بەڕێوەچوو.

دوابەدوای كۆبوونەوەكەش لە ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشدا بەشێك لە ناوەرۆكەكەی خرایەڕوو و تیایدا هاتووە، دواین پێشهاتەكان و هێڵە گشتییەكانی بودجەی فیدڕاڵی و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی ناوەند و حكومەتی هەرێمی كوردستان خرایەڕوو.

جەختیشكراوە لەسەر ئەوەی عێراق بە دۆخێكی بێ پێشینەدا تێدەپەڕێت بەهۆی گرفتی ئابوریی جیهان لە ئاكامی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و، دوپاتیشكرایەوە چاكسازیی ئابوری تاكە چارەسەری پێویستە كە دەكرێت پشتی پێببەسترێت لە چوارچێوەی هەماهەنگی سیاسی و كۆمەڵایەتی، جەختیشكرایەوە لەسەر پشتیوانیكردنی ڕێوشوێنە حكومییەكان بۆ هێنانەدی چاكسازیی ئابوری لە پرۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی دارایی 2021.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “كۆبوونەوەكە پشتیوانی خۆی نیشانداوە بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی ناوەند و حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكان و زامنكردنی چارەسەرێكی دادپەروەرانە بۆ ئەو كێشانە بەپێی دەستور”.

لای خۆیەوە سەرۆكوەزیرانی عێراق دەستپێشخەرییەكی حكومەتی بۆ گفتوگۆی نیشتیمانی بەرفراوان خستەڕوو بە مەبەستی سازانی ژینگەی سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بەشێوەیەكی ئازادانە و پاكژ و پاراستنی لە ساختەكاری.

بابەتی پێشتر

هەرێم.. ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنا

بابەتی دواتر

فەڕەنسا.. بەهۆی ئەنفلۆنزای باڵندەوە هەزاران پەلەوەر لەناوبران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی: عێراق گەنجەكانی لەبیرناكات

سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، گەنجانی گۆڕەپانی تەحریر بەدرێژایی ساڵێك جوانترین نمونەی نیشتمانپەروەرییان پیشاندا. مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە…
Total
0
Share