عەلی حەمەساڵح: چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو زیاتر لە 500 ملیار دینار بۆ هەرێم رەوانەبكرێت

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە و بڕیار لەسەر ناردنی زیاتر لە 500 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بدات هەرچەندە تائێستا بڕیاری كۆتایی لەسەر ناردنی بڕە پارەكە نەدراوە و دەشڵێت، “كێشەكان بەرەو چارەسەربوون دەچێت و بەغداد بەشێوەی سولفە پارە دەنێرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە بەرامبەردا هەرێمی كوردستان ئامادەیە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغداد بكات بۆ پێویستیی ناوخۆ بەكاردەهێنرێت بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت، هەرێم داوای 24 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك نەوت دەكات و بەغداد 6 دۆلار خەرجدەكات كە لە یاسای بودجەدا 6 دۆلار دیاریكراوە.

ئاشكراشیكرد، داهاتی ناوخۆی هەرێم 320 ملیار دینار دیاریكراوە و كێشەكان بەرەو چارەسەربوون دەچن و بەغداد بە شێوەی سولفە پارە دەنێرێت.

بابەتی پێشتر

زاخۆ.. رووداوێكی هاتوچۆ گیانلەدەستدان و برینداربوونی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

دوای 58 ساڵ پیاوێك بە تۆمەتی دزینی گوێدرێژێك دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share