هاتوچۆی عێراق: %70 ی رووداوەکانی هاتوچۆ بەهۆی مۆبایلەوەن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گشتیی عێراق بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە حەوت هەزار رووداوی هاتوچۆ روویانداوە لەو رێژەیە %70 یان بەهۆی بەکار‌هێنانی مۆبایلەوە بوون.

زیاد قەیسی وتەبێژی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، خێرایی و پابەندنەبوون بە مەرجەکانی سەلامەتی هۆکارن بۆ روودانی هەزاران رووداوی هاتوچۆ لە عێراق و کە بەهۆیانەوە زیانێکی زۆری ماددی و گیانی لێکەوتووەتەوە.

ئاشکراشیکرد، هۆکاری سەرەکی بۆ رووداوەکانی هاتوچۆ بەکارهێنانی مۆبایل و پابەندنەبوونە بە رێنماییەکانی هاتوچۆ، بەشێکی دیکەش پەیوەندی بە نەبوونی مەرجی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێلەوە هەیە، هەندێک لە شۆفێران بێ ئەوەی چێکی ئۆتۆمبێلەکانیان بکەنەوە رێی دوور و خێرا دەبڕن و ئەمەش زۆرجار رووداوی هاتوچۆی لێدەکەوێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی: ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 11 ئامادەدەکرێت

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 11 ئامادەدەکرێت. یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی لە لێدوانێکدا…
Total
0
Share