وەزیری بازرگانی بڕینی بەشەخۆراكی ئەم كەسانەی ڕاگەیاند

وەزیری بازرگانيی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بڕیاریانداوە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی بەدواداچون و لێکۆڵینەوە بۆ ئەوەی بگەن بە ڕاستی ئەو بابەتەی کە پەیوەندی هەیە بە کەمتەرخەمی لە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە بەسەر هاوڵاتییاندا.

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم سەردانی کۆگاکانی سلێمانی کرد و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تەواوی گیروگرفتەکان لەگەڵ فەرمانبەرانی کۆگاکاندا باسکران و لیژنەکەیەکی لێکۆڵینەوەش لەسەر ئەو بابەتە پێکهاتووە.

باسی لەوەشكرد، ئەگەر گۆڕانکاری لە ماددە خۆراکییەکان کرابێت تاوانە و ئەگەر کەسێکیش بەڵگەی لایە با بیخاتەڕو ئێمەش بەدواداچونی بۆ دەکەین، بەڵام باوەڕناکەم شتی وا کرابێت.

وەزیری بازرگانی ئەوەشیخستەڕوو، ئەوەی مووچەكەی لە یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار زیاتربێت بەشەخۆراكی مانگانەی دەبڕدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى جەلال تاڵەبانى: هێڵى ئاسمانیى فلای دوبەی گەشتە ئاسمانییەکانی دەستیپێکردەوە

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى جەلال تاڵەبانى، ڕایگەیاند، هێڵێکی دیکە گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێکردەوە. فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى جەلال تاڵەبانى، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 19ی نیسانی…
زیاتر ببینە

فڕۆكەی توركی ئۆتۆمبێلێكی بۆردومانكرد كە هەوڵیدەدا هێرشبكاتەسەر سەربازگەی زیلكان

لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێكەوە هەوڵدرا هێرشبكرێتەسەر سەربازگەی زیلكانی توركی لە باشیك، بەڵام فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركی ئۆتۆمبێلەكەیان بۆردومانكرد. كەمێك لەمەوبەر…
Total
0
Share