لە کەرکوک کەسێک کوژرا

کەمێک لەمەوبەر لە شەقامی پشتێنەیی کەرکوک کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا کوژرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “کەمێک پێش ئێستا لە شەقامی پشتێنەیی کەرکوک (حەولی) نزیک ناوچەی پیشەسازی لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللە لە ئۆتۆمبێلێک کرا و ئۆتۆمبێلەکە و بەهۆیەوە ئاگری گرت و شۆفێرەکەی بە برینداری لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا سووتا و گیانیلەدەستدا”.

ئاشکراشیکرد، “کوژراوەکە تەمەنی 37 ساڵە و پیشەی پێشمەرگە بووە و دانیشتووی گەڕەکی پەنجا عەلی کەرکوکە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاوەکو ئێستا زیاتر لە 5 هەزار خوێندکار لە سنووری دەربەندیخان کوتانیان بۆ کراوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، هەفتەی یەکەمی هەڵمەتی نیشتمانیی سەرتاسەریی كوتان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەربەندیخان…
Total
0
Share