لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان و عێراق دەگرێتەوە

سالار حاجی عەلی شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێكی بارانبارین روو لە ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات.

دەشڵێت، “سەرچاوەی ئەم شەپۆلە دوو نزمە پاڵەپەستۆی چڕ دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوور دەبێت و سەرەتای هاتنی ئەم شەپۆلە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە دەبێت كە سەرەتا پەڵەهەور دروستدەبێت دواتر، دەگۆڕێت بۆ هەوری تەنك و هەوری پڕی تەواو و لەگەڵ ئەوەشدا نمەباران و و بارانی بەخووڕ دەستپێدەكات”.

باسی لەوەش كردووە، لەگەڵ كاریگەریی بەردەوامی ئەم شەپۆلە هەورە بروسكە و شەستەباران دەبێت و لە هەندێك ناوچە لافاو دروستدەبێت و پلەكانی گەرما روو لە دابەزین دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: زیاتر لە 60%ی ئەو گەڕەکانەی بێئاوبوون ئاویان وەرگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زیاتر لە %60ی ئەو گەڕەکانەی بێئاوبوون ئاویان وەرگرتووە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share