لە کەرکوک کەسێک کوژرا

کەمێک لەمەوبەر لە شەقامی پشتێنەیی کەرکوک کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا کوژرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “کەمێک پێش ئێستا لە شەقامی پشتێنەیی کەرکوک (حەولی) نزیک ناوچەی پیشەسازی لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللە لە ئۆتۆمبێلێک کرا و ئۆتۆمبێلەکە و بەهۆیەوە ئاگری گرت و شۆفێرەکەی بە برینداری لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا سووتا و گیانیلەدەستدا”.

ئاشکراشیکرد، “کوژراوەکە تەمەنی 37 ساڵە و پیشەی پێشمەرگە بووە و دانیشتووی گەڕەکی پەنجا عەلی کەرکوکە”.

 

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوی كۆبوونەوەی شاندی هەرێم و سودانی

بابەتی دواتر

ئاماری فەرمی: زیاتر لە 19 هەزار کەس فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوونی کەمدەرامەتانیان پڕکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share