پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی ساختەکاری راگەیاند کە لەلایەن دادگای بابلەوە داواکرابوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی بڕیاری دهستگیركردنی تۆمهتبارێك لهلایهن دادگای لێكۆڵینهوهی بابلهوه گەیشتە بەڕێوەبەرایەتییمان كه بهپێی ماددهی 295 داواكراو بوو، ھێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگهی نههێشتنی ساختهكارییهوه تۆمهتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت”.
ئاشکراشیکرد، “لە ئێستادا تۆمەتبار (م، ق، د) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رهوانهی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە”.