کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەردەوامدەبن لە نزمبوونەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما بەردەوامدەبن لە نزمبوونەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا، پلەکانی گەرما بە نزیکەیی دوو تا چوار پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێت بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە هەولێر37 پلەى سیلیزى، سلێمانی 36 پلەى سیلیزى، دهۆک 35 پلەى سیلیزى، کەرکوک 39 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 38 پلەى سیلیزى، زاخۆ 36 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران 23 پلەى سیلیزى، سۆران 34 پلەى سیلیزى و گەرمیان 40 پلەى سیلیزى دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی: هاوڵاتییانی چەمچەماڵ هەر رۆژێک سەردانمان بکەن هەمان رۆژ پاسپۆرت وەردەگرن

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تایبەتمەندییەک دراوە بە هاوڵاتییانی سنووری چەمچەماڵ کە هەر رۆژێک سەردانیان بکەن، هەمان رۆژ پاسپۆرت…
Total
0
Share